مێعراج مورتەزایی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە دوو مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٧ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٧:٢٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە دوو مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠٢٠)،  مێعراج مورتەزایی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی دێوەزناوی سەوڵاوا دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٤٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.
 

مێعراج مورتەزایی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژوئیەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا  بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە