چارەنووسی مێعراج مورتەزایی مانگێکە نادیارە
هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە مانگێک پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە، هێشتا نادیارە.
١٨ خەرمانان ٢٧٢٠، ٠٨:٥٧
هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەوڵاوا کە مانگێک پێش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە، هێشتا نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی یەک مانگ لە دەستبەسەر کرانی مێعراج مورتەزایی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی دێوەزناوی سەوڵاوا و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووسی نادیارە و هەتا ئێستا هیچ جۆرە پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە.
مێعراج مورتەزایی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٣٠ی ژوئیەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.