نەخشین ئەحمەدی سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

نەخشین ئەحمەدی ناسراو بە شلێر هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەهاباد کە ئێستا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە دەستبەسەرە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایە

٨ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٢٢:٢٩


هەنگاو: یەکشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

نەخشین ئەحمەدی ناسراو بە شلێر هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەهاباد کە ئێستا لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە دەستبەسەرە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی» هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی وت: "دانیشتنی دادگای شلێر ئەحمەدی بە شێوەی ئەلەکترۆنی بەڕێوە چووە و ناوبراو مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەری نەبووە".

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە نەخشین ئەحمەدی خەڵکی گوندی "قزڵقۆپی" سەر بە شاری مەهاباد ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢٢ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە دەستبەسەر کراوە و بۆ ئورمیە گوازراوەتەوە. ناوبراو دوای سێ حەفتە لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدی لەو بارەوە بە هەنگاوی وت: " یەکێک لە کادیرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە بە نازناوی (قاسمی) بە سەختی نەخشین ئەحمەدی داوەتە بەر لێدان و کوتان ".

نەخشین ئەحمەدی کە دایکی دوو منداڵە نەخۆشی هەیە و دەبوو مانگی خاکەلێوە شیمی دەرمانی بۆ بکرێت، بەڵام لەو کاتەوە دەستبەسەر کراوە نەک هەر ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان نەکراوە بەڵکوو لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانەکانیشی بێبەش کراوە.


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە