هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە کۆتایی وەرزی پاییزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی نەغەدە دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٤ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٢٠:١٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە کۆتایی وەرزی پاییزی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی نەغەدە دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، حوسێن ڕەحمانی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی جوانڕۆ، لەلایەن دادگای شۆڕشی نەغەدە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد عەلیزادە عەلیار سزای ٣ مانگ بەندکران و ٦ مانگ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سزایە بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» بە سەر ناوبراودا سەپاوە.

حوسێن ڕەحمانی ڕۆژی چوارشەممە ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) لە کاتێکدا دەیویست بە مەبەستی بینینی هاوڕێیەکی سەردانی پیرانشار بکات، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی نەغەدە دەستبەسەر و ڕۆژی هەینی ٥ی سەرماوەز بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە حوسێن ڕەحمانی دوای ٣٧ ڕۆژ بەندکران لە بەندیخانەی نەغەدە، بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە