هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە سەرەتای مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو و لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، لەلایەن دەزگای دادوەریی

١ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٩:٤٩


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە سەرەتای مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوو و لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراوە، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٦ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، حوسێن عەبدوڵڵازادە تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شنۆ، لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو حوکمە لە لایەن لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر ”شەیخلوو“ و بە تۆمەتی ”هاوکاری لەگەڵ پارتی ئازادی کوردستان (پاک)“ بە سەر ئەو هاووڵاتییە سەپاوە.


حوسێن عەبدوڵڵازادە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٩ی ئاوریلی ٢٠٢٠) لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و پاش یەک مانگ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.


ئەو هاووڵاتییە کوردە ئێستا لە بەندی ٣ی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە و ماوەی حوکمی یەک ساڵەی خۆی تێپەڕ دەکات.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە