هاووڵاتییەکی کورد لە کرماشان لە سێدارە درا

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

٢٥ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٠٩:٥٦

 

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایە بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٣ی فێوریەی ٢٠٢٢)، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاباد (ئیسلام ئاوا) بە ناوی موسەیب فەرەجی تەمەن ٣٤ ساڵ لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موسەیب فەرەجی دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. ناوبراوە لەو کاتەوە لە بەندیخانەی دێزڵ ئاوای کرماشان بەند کرابوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی لانی کەم سزای سێدارەی ٤٨ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە