هونەرمەندێکی کوردی خەڵکی ئورمیە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: پەیمان میرزازادە هونەرمەندی لاوی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

٧ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٩:٢٧

 

هەنگاو: پەیمان میرزازادە هونەرمەندی لاوی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممەی حەفتەی ڕابردوو (٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ٢١ی فێوریەی ٢٠١٩)، پەیمان میرزازادە کوڕی نورەدین کە یەکێک لە هونەرمەندانی لاوی دانیشتووی شاری ئورمیەیە، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

پەیمان میرزازادە خەڵکی گوندی ”گەنگەچین“ سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ئورمیەیە و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی دووشەممە دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەوە.

ئەو هونەرمەندە کوردە ڕێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ساڵی ٢٧١٧  دەستبەسەر و ڕێکەوتی دووی بەفرانباری هەمان ساڵ لەلایەن لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردستانییەکان و خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانە حوکمی ٦مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندبوو.

پەیمان میرزازادە دواجار ڕؤژی هەینی (١٨ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ٨ی ژوئەنی ٢٠١٨) دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە