هەنگاو ناسنامەی یەکێک لە کوژراوانی وەرامین ئاشکرا دەکات کە هاووڵاتییەکی کوردە

لاوێکی کورد خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە ناوی محەممەد زارعی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی باقراوا (قەرچک) وەرامین بە م

١٢ ڕەزبەر ٢٧٢٢، ١٨:٥١


هەنگاو: سێ شەممە ١٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٢


لاوێکی کورد خەڵکی شاری سونقوڕ و کولیایی سەر بە پارێزگای کرماشان، بە ناوی محەممەد زارعی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی باقراوا (قەرچک) وەرامین بە مەبەستی شەرمەزارکردنی کوژرانی ژینا ئەمینی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٢١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) محەممەد زارعی لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان خەڵک، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

هەنگاو زانیویەتی، کە تەرمی محەممەد زارعی دوای چەند ڕۆژ لە کوژرانی و لە کەشێکی بەتەواوەتی ئەمنیدا بە بنەماڵەکەی دراوەتەوە و لە گوندی دێبەنەی سەر بە سەنقەر شوێنی لەدایکبوونی، بەبێ بەڕێوەچوونی هیچ ڕێوڕەسمێک بەخاکسپێردراوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بێت بە هەنگاوی ڕاگەیاند: "ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەی زۆریان لە بنەماڵەی زارعی کردووە کە نابێت کوژرانی کوڕەکەیان میدیایی بکەنەوە و لەگەڵ هیچ میدیایەکیشدا قسە بکەن".

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە لە هەمان ڕۆژدا عەلی ڕەزا فەتحی ٢٢ ساڵ و خەڵکی سونقوڕ لە خۆپیشان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی شاری قەزوێن، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژرابوو و هەنگاو ئەم هەواڵەی میدیایی کردبووەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە