هەنگاو ناوی دووهەمین کاسبکاری قوربانی مین لە بانە ئاشکرا دەکات

هەنگاو: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنوورەکانی بانە دوو کاسبکاری کورد بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کوژران و بریندار بوون.

٢٤ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٩:١٣

 

هەنگاو: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنوورەکانی بانە دوو کاسبکاری کورد بە هۆی تەقینەوەی مینەوە کوژران و بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ١ی بەرەبەیانی سێشەممە  (٢٤ی بانەمەڕ ٢٧١٩/ ١٤ی مەی ٢٠١٩) هاووڵاتیەکی خەڵکی بانە لە کوێستانی نزیک گوندی نیروان بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی کەدەست دا و ئامۆزاکەشی بە سەختی بریندار بووە.

دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوت کە ئەو کاسبکارەی کە بریندار بووە و ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە ناوی “سۆران سپاهی” و ئامۆزای شاهۆ سپاهییە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ”شاهۆ سپاهی” کوری تۆفیق تەمەن ٢٠ ساڵانو خەڵکی ئاوایی نیروان سەربە بەخشی (ناحیە) ئاڵۆتی شاری بانە بووە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەست داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە