وردەکاری زیارتر لە سەر لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتیی کورد لە ئیلام

هەنگاو: سزای سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

٣٠ بەفرانبار ٢٧٢١، ٢٣:٤٩

 

هەنگاو: سزای سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١٩ی ژانویەی ٢٠٢٢)، سزای سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی حامید مەنووچێهری، محەمەد کەریمی نژاد و سوبحان شۆهانی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە کە حامید مەنووچێهری ٢٨ ساڵە و خەڵکی مێهران دوو ساڵ و نیو پێش، سوبحان شۆهانی ٢٧ ساڵە و خەڵکی ئیلام ٤ ساڵ پێش و محەمەد کەریمی نژاد ٢٧ ساڵە و خەڵکی ئەیوان ٧ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی لانیکەم سزای سێدارەی ٤٨ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە