ئورمیە؛ ژنە بەندکراوێکی کورد سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: بەندکراوێکی ژنی خەڵکی کوردستانی تورکیا کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دە

١٣ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٢:٥٤

 

هەنگاو: بەندکراوێکی ژنی خەڵکی کوردستانی تورکیا  کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سنوور تامارا، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کوردستانی تورکیا کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بەندکراوە، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان” سزای ١٠ ساڵ و ١ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادارا، دانیشتنی دادگای سنوور تامارا ڕۆژی چوارشەممە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٣ی ژوئەنی ٢٠٢١) بە شێوەی ئەلکترۆنی و بەبێ هەبوونی پارێزەر بەڕێوەچووە و ئەم سزایە ڕؤژی شەممە ١٢ی پووشپەڕ (٣ی جولای) لە بەندیخانەی ئورمیە بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.

سنوور تامارا نزیکەی ٦ مانگ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە ڕاگیرابوو و بەهاری ئەمساڵ بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرابوویەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە