ئورمیە/ تەهمینە دانش دوای ١٧ ساڵ چاوەڕوانی سێدارە ئازاد کرا

هەنگاو: ژنێکی بەندکراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، دوای ١٧ ساڵ بەندکران

٦ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٢:٤٣

 

هەنگاو: ژنێکی بەندکراو لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، دوای ١٧ ساڵ بەندکران و پێ بژاردنی بڕی پارەی داواکراو، ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، تەهمینە دانش، بەندکراوی خەڵکی نەغەدە کە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، دوای پێ بژاردنی بڕی پارەی داواکراو لەلایەن بنەماڵەی کوژراوەکەوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

تەهمینە دانش ١٧ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی هاوژینەکەی دەستبەسەر و سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو. ناوبراو لەو ماوەیەدا تەنیا یەک جار مافی چوونە مرەخەسی پێ درا بوو.

هەنگاو زانیویەتی کە چەند خێرخواز بە دابین کردنی بڕی دیەی داواکراو، توانیویانە ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکە بە دەست بهێنن و تەهمینە ئازاد بکەن.

تەهمینە دانش دایکی چوار منداڵە کە بریتین لە ٣ کچ و کوڕێک.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بەهاری ئەمساڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕای گەیاندبوو کە ١٢ ژن لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپاوە و چاوەڕوانی جێبەجێکرانی سزاکەیان دەکەن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە