ویان محەمەدی بە بارمتەیەکی زۆر ئازاد کرا

هەنگاو: خوێندکارێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەریوان کە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە مانی لە خواردن گ

١٩ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٥:١٨

 

هەنگاو: خوێندکارێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەریوان کە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە مانی لە خواردن گرتبوو، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی جوارشەممە ١٩ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٩ی ژوئەنی ٢٠٢١)، ویان محەمەدی، خوێندکاری دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەریوان دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران و بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی تەواو بوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

ئەو خوێندکارە کورده ڕۆژی یەکشەممە ٩ی جۆزەردان (٣٠ی مەی) بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە درێژکرانەوەی ماوەی دەستبەسەر کرانەکەی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە مانی لە خواردن گرتبوو.

ویان محەمەدی، خوێندکاری بەشی کارگێڕی زانکۆی تاران  ڕۆژی هەینی ١٠ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٣٠ی ئاوریلی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تاران دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازرایەوە.

پێشتر هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە، ١٨ کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڤیان محەمەدی و وێڕای ئازاری ئەندامانی بنەماڵەکەی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و دەستیان بە سەر کەرەستە تایبەتییەکانی وەکوو کۆمپیوتەر، مۆبایل و کتێبەکانیدا گرتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە