پارێزەرێکی کورد حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: مەسعوود شەمس نژاد، پارێزەری کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٢٢ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٨:٥٦

 

هەنگاو: مەسعوود شەمس نژاد، پارێزەری کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆڕتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢١ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٠ی فێوریەی ٢٠١٩)، مەسعوود شەمس نژاد پارێزەری کوردی خەڵکی ئورمیە لەلایەن لقی سێهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

دانیشتنی دادگای مەسعوود شەمس نژاد بە بێ هەبوونی پارێزەر بەڕێوە چووە و ئەو حوکمە لەلایەن لقی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیەوە بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

مەسعوود شەمس نژاد ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (١٨ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٨ی ژانویەی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعاتی ئورمیەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو پارێزەرە کوردە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە