پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵ لە ئورمیە لەسێدارە درا

هەنگاو: لە دوایین ڕۆژی ساڵی ٢٠١٨ی زایینی، حوکمی سێدارە پیاوێکی بەساڵاچوو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە لەسێدارە درا.

١٠ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٢:٣٣

 

هەنگاو: لە دوایین ڕۆژی ساڵی ٢٠١٨ی زایینی، حوکمی سێدارە پیاوێکی بەساڵاچوو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (١٠ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٣١ی دیسامبری ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی پیاوێکی تەمەن ٦٠ ساڵی خەڵکی میاندواو لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.

ناسنامەی ئەو پیاوە تەمەن ٦٠ ساڵە ”زەمان ڕەزایی“ خەڵکی میاندواو سەر پارێزگای ئورمیە ڕاگەیەندراوە.

ڕێکخراوی هەنگاو پێشتر ناسنامەی ٦٩ هاووڵاتیی کوردی کە لە ساڵی ٢٠١٨ لەسێدارە درابوون، بڵاو کردبوویەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە