پێنج دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز بە بارمتە ئازاد کراون

هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز دوای مانگێک دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

٢٢ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٩:٥٨

 

هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز دوای مانگێک دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی ”عەلی قادری“، ئارمیا ڕەنجبەری“، "هێمن کەریمی" و دوو برا بە ناوەکانی ”هیوا ئەمینی“ و ”وریا ئەمینی“ دوای مانگێک دەستبەسەر کران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی پەنجا میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کراون.


ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە