پەروین ئەدوایی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا و دەستبەسەر کرا

هەنگاو: پەروین ئەدوایی، چالاکی مەدەنی دانیشتووی مەریوان لەلایەن دەزگای دادوەرییی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا و دەستبەسەر کرا.

١١ ڕێبەندان ٢٧١٩، ١١:٢٤

 

هەنگاو: پەروین ئەدوایی، چالاکی مەدەنی دانیشتووی مەریوان لەلایەن دەزگای دادوەرییی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا و دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  پەروین ئەدوایی چالاکی مەدەنی خەڵکی مەریوان کە لە بواری مافەکانی ژنان و منداڵان چالاکی هەبوو و ماوەیک پێش لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، حوکمەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

ئەو چالاکە مەدەنییە ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٣٠ی ژانویەی ٢٠٢٠) بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٢ ساڵەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕوانەی ناوەندی چاکسازی و پەروردەی شاری سنە کراوە.

پەروین ئەدوایی خەڵکی گوندی سەلێنی سەوڵاوا و دانیشتووی مەریوان، ڕۆژی شەممە ٥ی گەلاوێژ (٢٧ی ژوئیە)  لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو دواجار ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩) دوای سێ مانگ بەندکران بە دانانی بارمەتی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد بوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە