چارەنووسی ڕۆیا جەلالی هێشتا نادیارە

هەنگاو: چارەنووسی چالاکێکی ژنی خەڵکی سنه که حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، هێشتا نادیارە.

٢٢ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٣:١٩

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: چارەنووسی چالاکێکی ژنی خەڵکی سنه که حەوتووی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە، هێشتا نادیارە.

بەگوێڕەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەڕەڕای تێپەڕینی ٩ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ڕۆیا جەلالی، چالاکی خەڵکی سنە و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هێشتا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندان (٢ی فێوریە) هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆیا جەلالی و بە دروست کردنی کەشێکی تۆقینەر و پڕ لە ترس ناوبراویان دەستبەسەر کرد.

ڕۆیا جەلالی دایکی دوو مناڵە و بە هۆی ئەوەی گیرۆدەی نەخۆشیی MSـە، بنەماڵەکەی زۆر لە بارودۆخی ئەو نیگەرانن.

جیگای ئاماژەیە کە ڕۆیا جەلالی هاوژینی خەبات مەفاخیری، لە چالاکانی ژینگەپارێزی سنەیە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٧ی ژانویەی ٢٠٢٠) پاش چوار مانگ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد ببوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە