ڕۆیا جەلالی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان لە سنە، چالاکێکی ژنیان دەستەبەسەر کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

١٤ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١٢:٥٥

 

پشتیوانی لە هەنگاو

 هەنگاو: هێزە ئەمنییەکان لە سنە، چالاکێکی ژنیان دەستەبەسەر کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢ی فێوریە ٢٠٢١)، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆیا جەلالی، ژنەچالاکی بواری ژنان و دەستبەسەریان کرد.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم چالاکە کوردە ئاشکرا نەبووە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بۆ ئاگادار بوون لە بارودخۆی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

ڕۆیا جەلالی دایکی دوو مناڵە و بە هۆی ئەوەی گیرۆدەی نەخۆشیی MSـە، بنەماڵەکەی زۆر لە بارودۆخی ئەو نیگەرانن.

ناوبراو هاوژینی خەبات مەفاخیری، لە چالاکانی ژینگەپارێزی سنەیە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٧ی ژانویەی ٢٠٢٠) پاش چوار مانگ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد ببوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە