چارەنووسی کەیومەرس لەتیفی ناڕوونە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماوەتەوە

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی سنە کە زیاتر لە مانگێکە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارا.

١٢ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٠٩:٣٣

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی سنە کە زیاتر لە مانگێکە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گوازراوەتەوە، چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ماوەی ٣٥ ڕۆژە کە کەیومەرس لەتیفی، چالاکی ناسراوی خەڵکی سنە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گوازراوەتەوە.

لەو ماوەیەدا بنەماڵەی لەتیفی هەوڵێکی زۆریان داوە هەتا بتوانن لە چارەنووسی ڕۆڵەکەیان ئاگادار ببنەوە، بەڵام ئەو هەوڵانە بێ ئاکام ماونەتەوە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.

کەیومەرس لەتیفی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی شاری سنەیە کە ماوەی ١٢ ساڵە بەردەوام هەوڵی داوە بە کردنەوەی خولی زمانی کوردی، لاوان فێری زمانیکوردی بکات و هەروەها یەکێک لە ئەندامانی لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی مەولەوی کوردی شاری سنە بووە.

کەیومەرس لەتیفی  ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان حوکمی ئەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ماوەی ٨ مانگە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە دەستبەسەر بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە کەیومەرس لەتیفی لە کەیسێکی هاوبەشدا لەگەڵ موحسین سەعیدپوور، سیروان سادقی و فیرووز لوتفی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە گوازراوەتەوە.

ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران و بڵاوکردنەوەی شیرینی لە ئاست شاری سنە هاوکات لەگەڵ ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد، دەستبەسەر کراون.

ئێستا سیروان سادقی و موحسین سەعیدووور گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی سنە و فیرووز لوتفی بە ئازاد کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە