کەیومەرس لەتیفی لە بەندیخانەی سنەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپا گوازرایەوە

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە ماوەی سێ حەفتەیە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە گوازراوەتەوە.

٢٤ خەرمانان ٢٧١٩، ٢٢:٥٧

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی  خەڵکی سنە ماوەی سێ حەفتەیە کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کەیومەرس لەتیفی، چالاکی مەدەنی سنە سێ حەفتە پێش لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی لەتیفی لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، بنەماڵەی ناوبراو هەتا ئێستا چەندین جار سەردانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانیان کردووە، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام بووە و نەیانتوانیوە کە بیبینن.

کەیومەرس لەتیفی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی تاوانە کۆمەڵایەتییەکان حوکمی ئەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ماوەی ٨ مانگە لە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە دەستبەسەرە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندووە کە کەیومەرس لەتیفی لە کەیسێکی هاوبەشدا لەگەڵ موحسین سەعیدپوور، سیروان سادقی و فیرووز لوتفی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە گوازراوەتەوە.

ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران و بڵاوکردنەوەی شیرینی لە ئاست شاری سنە هاوکات لەگەڵ ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد، دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە