چارەنوووسی پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی مەهابادی نادیارە

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە یەک حەفتە لە دەستبەسەر کرانی پێنج لاوی خەڵکی مەهاباد چارەنووسیان نادیارە.

١٩ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١١:٤٤


هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە یەک حەفتە لە دەستبەسەر کرانی پێنج لاوی خەڵکی مەهاباد چارەنووسیان نادیارە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی حەفتەی ڕابردوو (١١ و ١٢ی پووشپەڕ)، لانیکەم پێنج هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون کە سەرباری بەدوادچوونی بنەماڵەکانیان چارەنووسیان نادیارە و شوێنی ڕاگیرانیان ناڕوونە.


ڕۆژی چوارشەممە چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی جەسیم مەجنوونی خەڵکی گوندی ”قەرەداغ“، سۆران موختاری فەڕ خەڵکی گوندی ”حاجی خۆش“، ئومید عەباسی خەڵکی گوندی ”ئیندرقاش“ و سۆران نەسیری خەڵکی گۆگتەپە و ڕۆژی پێنجشەممەش هاووڵایەکی دیکەی خەڵکی گۆگتەپە بە ناوی ڕێبوار بادپا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسە کراون.


ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.


هەنگاو زانیویەتی کە ڕۆژی سێشەممە ١٧ی پووشپەڕ باوک و دایکی ڕێبوار بادپا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بانک کراون و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە