چوارەمین هاووڵاتیی کورد لە مەهاباد دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە مەهاباد، هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومە

١٣ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ١١:٤٨


هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لە مەهاباد، هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٠ (٣ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد، لاوێکی خەڵکی گوگتەپەیان بە ناوی ڕێبوار بادپا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕێبوار بادپا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارە نووسی نادیارە.


هاوکات،  شەوی چوارشەممە ١١ پووشپەڕ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد سێ هاووڵاتی دیکەیان بە ناوەکانی “سۆران موختاری فەر” خەڵکی ئاوایی”حاجی خۆش” ، “ئومید عەباسی” خەڵکی ئاوایی “ئیندرقاش” و “سۆران نەسیری” خەڵکی “گۆکتەپە” هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کردووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە