چوار بەندکراو لە کرماشان و ئورمیە ئازاد کران

هەنگاو: چالاکێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی کرماشان بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا و دوو بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ئورمیە دوای تەواوبوونی ماوەی ح

١١ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٢:٠٦

 

هەنگاو: چالاکێکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی کرماشان بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا و دوو بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ئورمیە دوای تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەیان لە بەندیخانە ئازاد بوون.

بەپێی هەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٠ی ڕێبەندان ٢٧١٨/ ٣٠ ژانویە ٢٠١٩) ناسر ئەمینی خا، ئاسەوارناسی خەڵکی کرماشان دوای ١٠ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی سەد میلیۆن تمەنی تا کاتی بەرێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.

لەلایەکی دیکەوە، عەلی واڵایی چالاکی فەرهەنگی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکان، بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت و دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.

هەروەها هەمان ڕۆژ، دوو بەندکراوی سیاسی کە لە بەندیخانەی ئورمیە بەندکرابوون بە ناوەکانی حەسەن پەیغامی خەڵکی ئورمیە و حەسەن حەسەنزادە خەڵکی خۆ، دوای تەواوبوونی ماوەی حوکمەکەیان ئازاد کران.

حەسەن حەسەنزادە و حەسەن پەیغامی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبەکوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادی ئێران بە ٢٤ مانگ و ٣٠ مانگ بەندکران حوکم دران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە