چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ هێشتا دەستبەسەرن

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە کۆتایی مانگی سەرماوەز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران، هێشتا دەستبەسەرن.

٣ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٦:٠٠

 

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە کۆتایی مانگی سەرماوەز لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران، هێشتا دەستبەسەرن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ئومید مەعرووف، محەمەدخالید حەمزەپوور، ڕەحمان یوسفی و کەماڵ قۆیتاس دوای دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراونەتەوە و هێشتا لەو دەستبەسەرگەیە ڕاگیراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار هاووڵاتییە تەنیا یەکجار و ئەویش بە کورتی لە رێگای تەلەفوونەوە پەیوەندییان بە بنەماڵەکانیان کردووە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان بۆ چاوپێکەوتنیان بێ ئاکام ماوەتەوە.

 ئومید مەعرووف و محەمەدخالید حەمزەپوور ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی سەرماوەز و ڕەحمان یوسفی و کەماڵ قۆیتاس ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر کراون.

ناوەندە ئەمنییەکان ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەیان بە هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت تۆمەتبار کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە