ِڕەحیم ڕەفعەتی و ڕەحمان تابش دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی نەغەدە کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە پووشپەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر و پاییز لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانیا

١٨ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ١٠:٥٥

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە پووشپەڕی ئەمساڵ دەستبەسەر و پاییز لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەیەکیان دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٨ی امرسی ٢٠٢١)، ڕەحیم ڕەفعەتی و ڕەحمان تابش دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە پاییزی ئەمساڵ هەر کامەیان سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کران.

ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لە ڕێکەوتی ٤ و ١٥ی پووشمەڕی ئەمساڵ لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

پاییزی ئەمساڵ  هەر یەک لە ڕەحیم ڕەفعەت و ڕەحمان تابش لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی دژایەتی نیزام سزای ٨ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، زیاترین حوکم واتە حوکمی ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران شیاوی جێبەجێ کردنە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە