ڕەشید ناسرزادە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا

هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شنۆ کە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و

٦ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٣:١١


هەنگاو: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی شنۆ کە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٢٦ی ژوئیەی ٢٠٢٠)، ڕەشید ناسرزادە، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شنۆ و ئەندامی گرووپی شاخەوانی پێشڕەوی ئەو شارە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ١٨ مانگەی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.


ڕەشید ناسرزادە، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٣ی دێسامبری ٢٠١٩) لە کاتێکدا لەهەرێمی کوردستان دەگەڕایەوە لە جاددەی پیرانشار بۆ شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ لە ڕێکەوتی ٢٦ی بەفرانبار بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دانیشتنی دادگا ئازاد کرا.


ئەو چالاکە کوردە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ٢ی شنۆ، حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. بەپێی ئەو حوکمە، ڕەشید ناسرزادە بە تۆمەتی “کۆبوونە بە مەبەستی ئەنجام دانی تاوانێک دژ بە ئاسایشی وڵات” بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ئەو حوکمە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بپ ١٨ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە