کامران تەکووک شاعیر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان سزای ٢٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: یەکێک لە شاعیران و نووسەرانی خەڵکی کرماشان کە مانگی بەفرانبار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، س

٢ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٥:١٧

 

هەنگاو: یەکێک لە شاعیران و نووسەرانی خەڵکی کرماشان کە مانگی بەفرانبار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کامران تەکووک، شاعیر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای ٢٨ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ئەم سزایە، کامران تەکووک بە تۆمەتی «بێ ڕێزی بە ڕێبەر» ١٦سزای مانگ بەندکران و بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» سزای ١٢ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا کە بە پێی یاسای کۆ کردنەوەی سزاکان قورسترین سزا واتە سزای ١٦ مانگ بەندکرانەکەی شیاوی جێبەجێ کردنە.

کامران تەکووک، شاعیر، نووسەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی گەڕەکی سەراو قەنبەری کرماشان ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢١ (١٢ی ژانویەی ٢٠٢٢) دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سوپای کرماشان دەستبەسەر کرا.

ناوبراو دوای پێنج ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی پێ ڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە