کاوە سولەیمان پوور دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا

هەنگاو: کاوە سولەیمان پوور هاووڵاتی خەڵکی گوندی خوڕخوڕە سەر بە شاری مەهاباد دوای ئەوەی سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی یەکشەممە

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٢، ١٣:٠٨


هەنگاو: یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢

هەنگاو: کاوە سولەیمان پوور هاووڵاتی خەڵکی گوندی خوڕخوڕە سەر بە شاری مەهاباد دوای ئەوەی سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٤ی جولای ٢٠٢٢) دوای بانگ کران بۆ ژووری جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای مەهاباد دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەراندنی ئەو سزایە کە بەسەریدا سەپابوو ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاوە سولەیمان پوور لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. بەپێی سزاکە ماوەی دەستبەسەرکرانی پێشووی ناوبراویش هەژمار دەکرێت.

کاوە سولەیمان پوور ڕۆژی شەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەلایەن ناوەندی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و دوای ٧٠ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ڕەزبەر (١٢ی ئۆکتۆبەر) بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرا.

شایانی باسە کاوە سولەیمان پوور لە کاتی دەستبەسەریدا لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە