کوژران و بریندار بوونی ۲۲ کۆڵبەر لە مانگی مەی ٢٠٢٢ دا

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانی کەم ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەرا

١٠ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٢٢:٢١


هەنگاو: چوارشەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

 لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانی کەم ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو ٢٣ حاڵەت واتە ١٠٤.٥٪ کەمی کردووە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٢ دا، لانی کەم ٢٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون، یان بریندار کراون کە ٨٢٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا کۆڵبەرێک کوژراوە و ٢٢ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە ١١ حاڵەت بووە. کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار کراوە کە مێرمنداڵ و تەمەنی ١٧ ساڵ بووە.


چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٨ حاڵەت (١ کوژراو و ١٧ بریندار) کە دەکاتە ٨٢٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٢ حاڵەت (٢ بریندار) کە دەکاتە ٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان بە قونداخی چەک و باتۆم: ٢ حاڵەت (٢ بریندار) کە دەکاتە ٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١ حاڵەت (١ بریندار)
پارێزگای سنە: ١٠حاڵەت (١ کوژراون و ٩ بریندار)
پارێزگای کرماشان: ١١ حاڵەت (١١ بریندار)


ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە
هەنگی سنووری: ١٩ حاڵەت (١ کوژراو و ١٨ بریندار)
سوپای پاسداران: ١ حاڵەت (١ بریندار)
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە