کوژران و بریندار بوونی ٥٥ کۆڵبەر لە مانگی ئەپریلی ٢٠٢٢ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانی کەم ٥٥ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مان

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١١:٤٥

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانی کەم ٥٥ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون. ئەم ڕێژەیە بە بەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو ٢٢ حاڵەت واتە ٦٦٪ بەرز بووەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئەپریلی ٢٠٢٢ دا، لانی کەم ٥٥ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان یان کوژراون، یان بریندار کراون کە ٨٩٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٤ کۆڵبەر کوژراوە و ٥١ کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون.

زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی کرماشان تۆمار کراوە کە ٥٢ حاڵەت بووە. دوو کۆڵبەر کە لە سنوورەکانی کرماشان بریندار کراون تەمەنیان ژیر ١٨ ساڵ بووە


چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوون
تەقەی ڕاستەوخۆ: ٤٨ حاڵەت (٣ کوژراو و ٤٥ بریندار) کە دەکاتە ٨٩٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٧ حاڵەت (١ کوژراو و ٦ بریندار) کە دەکاتە ١١٪ی کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ٢ حاڵەت (٢کوژراو)
پارێزگای سنە: ١حاڵەت (١ بریندار)
پارێزگای کرماشان: ٥٢ حاڵەت (٢ کوژراو ٥٠ بریندار)

ئەو هێزەی کە تەقەی کردووە
هەنگی سنووری: ٤٨ حاڵەت (٣ کوژراو و ٤٥ بریندار)

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە