کچێکی مێرمنداڵ لە پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی کانی ئەمین عەشایری تەمەن ١٥ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٨ی جولای ٢٠٢٢) خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە

٢٨ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ١٥:٥٤


هەنگاو: سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی کانی ئەمین عەشایری تەمەن ١٥ ساڵ ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ (١٨ی جولای ٢٠٢٢) خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، کانی ئەمین عەشایری خەڵکی گوندی کۆنەلاجان بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم هەفتەیەدا لانی کەم سێ مێرمنداڵی ژێر ١٥ ساڵ بە ناوەکانی ڕۆژین سەفەری ١٥ ساڵە و خەڵکی جوانڕۆ، مورشد خالسی ١٣ ساڵە و خەڵکی کرماشان و کانی ئەمین عەشایری ١٥ ساڵە و خەڵکی پیرانشار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە