٧٠٪ی ئەو کەسانەی مانگی ڕابردوو لەئێران لەسێدارە دراون کورد بوون

هەنگاو: بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی، ٧٠٪ی ئەو کەسانەی کە لە مانگی ڕابردوو دا لەسێدارە دراون، هاووڵاتیی کورد بوون.

١٢ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٤:٤٥

 

هەنگاو: بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە دوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤی، ٧٠٪ی ئەو کەسانەی کە لە مانگی ڕابردوو دا لەسێدارە دراون، هاووڵاتیی کورد بوون.

بە پێی ڕاپۆرتێکی کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، لەماوەی مانگی ژوئییەی ٢٠١٨دا، حوکمی سێدارەی ٣٦ هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.

پێشتر ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە لەمانگی ژوئییەدا لانیکەم حوکمی سێدارەی ٢٥ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران بەڕێوە چووە.

بە هەڵسەنگاندنی ئاماری ئەو دوو ڕێکخراوە، بەو ئاکامە دەگەین کە ٧٠٪ی ئەو کەسانەی کە لە ماوەی مانگی ژوئییەدا لەئێران لەسێدارە دراون، هاووڵاتیی کورد بوون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە