ئیلام/ دوو هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بەخشی زەرین ئاباد سەر بە شاری دێهلۆرانی پارێزگای ئیلام لەلایەن ناوەن

٢٥ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٢:٠٠

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی بەخشی زەرین ئاباد سەر بە شاری دێهلۆرانی پارێزگای ئیلام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕؤژی سێشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١٣ی ئاوریلی ٢٠٢١)، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شارۆچکەی پەهلە، ناوەندی بەخشی زەڕین ئاوا سەر بە شاری دێهلۆڕان دوو هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە دێهلۆڕان ناسننامەی ئەم دوو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی سەعید کەرەمی و ستار کەریمی ڕاگەیاندووە.

هەنگاو ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کرانی ستار کەریمی ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ستار کەریمی و سەعید کەرەمی بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراوە.

هەتا ئێستا و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە