ئەسکەندەر لوتفی بە بارمتەی دوو ملیاری ئازاد کرا
ئەسکەندەر لوتفی یەکێک لە ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی مەریوان و وتەبێژی شوورای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە پیشە
هەنگاو: چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
ئەسکەندەر لوتفی یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان لقی مەریوان و وتەبێژی شوورای هاوئاهەنگی ڕێکخراوە پیشەیی و فەرهەنگییەکانی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (١٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) دوای ١٠٨ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی قورسی دوو ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە کە شەعبان محەممەد و مەسعوود نیخوا دوو مامۆستای دیکەی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان هێشتا لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران ڕاگیراون.
ئەسکەندەر لوتفی تەمەن ٥١ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بانەمەڕی ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ دوو مامۆستای دیکە بە ناوەکانی مەسعوود نیکخا و شەعبان محەممەدی لە جادەی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر کرا کە شەعبان محەممەدی هەمان ڕۆژ ئازاد کرا.
مەسعوود نیکخا ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بانەمەڕ ئازاد کرا و ڕۆژی پێنجشەممە سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە. شەعبان محەممەدیش ڕێکەوتی ٢١ی سەر لە نوێ دەستبەسەر کرایەوە و دوای ماوەیەک بۆ بەنیدخناەی ئێڤینی تاران گوازرانەوە
جێگای ئاماژەیە کە ئەسکەندەر لوتفی دوای مانگرتنی مامۆستایان لە مانگی خەزەڵوەری ٢٧١٨ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧١٩ لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی سنە بە تۆمەتی» بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست «سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.