ئەفشار فەتحی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بە

٢٠ ڕەزبەر ٢٧٢٠، ١٤:١٠

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ (١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠)، ئەفشار فەتحی چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمی یەک ساڵ بەندکرانەکەی، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساندووە.

ئەفشاری فەتحی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ (١١ی مارسی ٢٠١٩) دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەو چالاکە مەدەنییە دواجار مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو  لەلایەن لقی یەکەم دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی  حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەفشار فەتحی لە دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای لە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ بێبەری کرا و بە تۆمەتی ”هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی“ حوکمی یەک ساڵ بەندکرانەکەی پشڕاست کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە