ئەفشار فەتحی حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

٢٣ خەرمانان ٢٧١٩، ٢١:٠٢

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەفشار فەتحی، چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سنە لەلایەن لقی یەکەم دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی  حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای شۆرشی سنە ئەفشار فەتحی بە تۆمەتی ئەندامەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ٥ ساڵ و بە تۆمەتی هەوڵ دان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ١ ساڵ بەندکران حوکم داوە.

بەپێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان لە ئێراندا، زیاترین حوکم جێبەجێ دەکرێت و بەو پێیە تەنیا حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانەکە جێبەجێ دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، ئەفشار فەتحی تۆمەتی دامەزراندنی دامەزراوەی دژی حکوومەتیشی خرابوویە پاڵ کە لەو تۆمەتە بێبەری کراوە.

ئەفشاری فەتحی ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ (١١ی مارسی ٢٠١٩) دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دوای دوو حەفتە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە