ئەو سەربازەی بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا

هەنگاو: سەربازێکی لاو کە ڕۆژی ڕابردوو لە سنوورەکانی بانە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا.

١ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١١:١٦

 

هەنگاو: سەربازێکی لاو کە ڕۆژی ڕابردوو لە سنوورەکانی بانە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بە سەختی بریندار کرابوو، گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٢ی ژوئەنی ٢٠٢١)، سەربازێکی خەڵکی شاری توێسرکان سەر بە پارێزگای هەمەدان بە ناوی “عەباس خەزایی” تەمەن ٢١ ساڵ بە هۆی قورسی برینەکانیەوە کە دوێنێ لە ئاکامی تەقینەوەی مین بریندار کرابوو، لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی بانە گیانی لە دەست دا.

بە وتەی هەواڵنێری هەنگاو، ئەو سەربازە ڕۆژی ڕابردوو لە نزیک پایگایک لە سنووری “دوونێس”ی بانە مینێکی دۆزیەتەوە و هەڵیگرتووە کە بیباتەوە بۆ ناو پایگاکە کە لە دەستیدا تەقیوەتەوە و دەست و سەر و دەمووچاوی بە سەختی بریندار بووە.

هەنگاو ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە عەباس خەزایی نەشتەرگەری بۆ کراوە و باری تەندروستی ناجێگیرە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە