ئازادیی عەبدولکەریم کاکۆل لە بەندیخانەی ناوەندی شنۆ

٢٨ جۆزەردان ٢٧٢٤، ٢٣:٢١

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٨ ی جۆزەردانی ٢٧٢٤

عەبدولکەریم کاکۆل، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ، دوای تێپەڕکردنی ٥مانگ لە سزای یەک ساڵەی بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (١٦ی ژوئەن٢٠٢٤)، عەبدولکەریم کاکۆل، بەندکراوی سیاسی خەڵکی گوندی حەسەن نووران سەر بە شاری شنۆ بە ڕاگەیاندنی تەواو بوونی سزای بەندکرانی لە لایەن بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندی شاری شنۆ لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی٢٧٢٣، لە ئەنجامی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماڵەکەی، بە توندوتیژیەوە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دادگای شۆڕشی شنۆوە بە سەرۆکایەتی دادوەر مەهدی ڕەزایی بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حیزبی دیموکراتی ئێران" بە ساڵێک بەندکران، بە هەژمارکردنی ڕۆژەکانی دەستبەسەرگەی بەسەردا سەپابوو.

عەبدولکەریم کاکۆل لە کۆتاییدا ٣ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ (٢٢ فێبریوەری ٢٠٢٤) دوای بانگکران و ڕەوانە کردنی بۆ لقی جێبەجێ کردن فەرمانی گشتی و شۆڕشی شنۆ دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە گواسترابووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە