شنۆ؛ بانگکران و دەستبەسەرکرانی سەمەد شابۆیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢٩ گەلاوێژ ٢٧٢٤، ١٦:٤٧

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٤

هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی سەمەد شابۆیی، لە ئەندامی بنەماڵەی دادخوازەکان کە پێشتریش دەستبەسەر کرابوو، دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ دادگای شۆڕشی ئورمیە دەستبەسەر کراو و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە گواستراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (١٢ ئاگۆستی ٢٠٢٤)، سەمەد شابۆیی، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی شاوانە سەر بە شاری شنۆ دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ دادگای شۆڕشی ئورمیە دەستبەسەر کراو بۆ بەندیخانە ناوەندیی ئەو شارە گواستراوە.

ئەو هاووڵاتییە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣، دوای تێپەڕکردنی ٢٠٤ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی سێ ملیار تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پڕۆسەی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کرابوو.

سەمەد شابۆیی ٣٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٣، دوای بانگکران لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە دەستبەسەرکرابوو و لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی هەبوونی پارێزەری دیاریکراو بێبەش کرابوو.

شایەنی باسە کە، سیامەند شابۆیی، برای سەمەد شابوویی و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لە ڕێکەوتی٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣لە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تیرۆر کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە