مامۆستایەکی قوتابخانە لە مەهاباد دەستبەسەر کرا
هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی چالاکانی کورد مامۆستایەکی ئیدارە پەروەردە و بارهێنانی مەهاباد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە د
هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی چالاکانی کورد مامۆستایەکی ئیدارە پەروەردە و بارهێنانی مەهاباد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار بەڕێ کراوە.
بە گوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی یەکشەممە، ١٢ی رێبەندانی ٢٧٢٠ ( ٣١ ژانوویەی ٢٠٢١) هێزە ئەمنییەتییەکان لە مەهاباد مامۆستایەکی قوتابخانەیان بە ناوی "سیاوەش عەینی" تەمەن ٢٣ ساڵە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان بەڕێ کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سیاوەش عەینی مامۆستای قوتابخانەی بنەڕەتی "حاجی عەبدوڵڵا رۆستەم زادە" سەرقاڵی وانەوتنەوە بووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم ئەو مامۆستایە و شوێنی راگرتنی روون نیە.
شایانی باسە کە ساکار عەینی، مامەی سیاوەش، رۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠( ٩ی ژانوویە) لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا لە تاران دەستبەسەر و بۆ ئورومیە بەڕێ کراوە.
پێویستە بوترێت کە هەر ڕۆژی ١٢ی رێبەندان، مامۆستایەکی دیکەی قوتابخانەی خەڵکی شنۆ بە ناوی " عەزیز قادرتاج" لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.