دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەکانی شاهروود و ئورمیە بە مەرج ئازاد کران

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی محەمەد نوورانی زاده و محەمەد پەتایشی کە لە بەندیخانەکانی شاهروود و

٢٣ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ١١:٠٦

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی محەمەد نوورانی زاده و محەمەد پەتایشی کە لە بەندیخانەکانی شاهروود و ئورمیە ڕاگیرابوون بە مەرج ئازاد کران.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، محەمەد نوورانی زاده، بەندکراوی سیاسی تەمەن ٥٧ ساڵی خەڵکی مەهاباد دوای تێپەڕاندنی نیوەی دەورانی سزای ٦ ساڵ بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی شاهروودی پارێزگای سمنان ئازاد کراوە.

محەمەد نوورانی زادە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧١٦ (١٣ی فێوریەی ٢٠١٧) هاوڕێ لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی ”دیاکۆ ڕەحمانی نەسەب“ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازرانەوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە مانگی جۆزەردانی ٢٧١٧ (ژوئەن ٢٠١٧) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای سەربازی ئورمیە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دادگایی کران و بە پێی حوکمی دادگای سەربازی، محەمەد نوورانی زادە حوکمی ٦ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی شاهروود و دیاکۆ ڕەحمانی نەسەب حوکمی ٦ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی شاری سمنانی بە سەردا سەپا.

لەلایەکی دیکەوە، محەمەد پەتایشی بەندکراوی تەمەن ٥٢ ساڵی خەڵکی پیرانشار دوای تێپەڕاندنی ٣ ساڵ لە ماوەی سزای ٧ ساڵ بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە ئازاد کرا.

محەمەد پەتایشی ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٧ (٢٧ی فێوریەی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و دوای ٧ مانگ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە. ناوبراو دواجار لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٧ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە