دەستبەسەرکرانی چوارەمین هاووڵاتیی خەڵکی نییەر لە سنە

هەنگاو: دوای دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی نییەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم گوندە گەیشتە چوار کەس.

١١ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٥:٢٦

 

هەنگاو: دوای دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی نییەر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ژمارەی دەستبەسەرکراوانی ئەم گوندە گەیشتە چوار کەس.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (١ی مەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە هاووڵاتییەکیان بە ناوی "سەریاد مینبەری" تەمەن ٣٦ ساڵ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەریاد مینبەری خەڵکی گوندی نییەر و دانیشتووی گەرەکی نایسەری سنە، لە کاتی چوون بۆ شوێنێکی کارەکەی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

هاوکات هێزە ئەمنییەکان پەیام مینبەری ئامۆزای سەریاد مینبەریان لە پێش دەرگای گۆرستانی بەهەشتی محەمەدی شاری سنە دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتیە نەزانراوە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵیان لەبەدەردەستدا نیە.

ڕۆژی چوارمشەممە ٨ی بانەمەر دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی گوندی نییەر بە ناوەکانی شێرکۆ مینبەری و کاوە مینبەری لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە