دوو هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی خەڵکی دیواندەرە کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستب

١٠ ڕەزبەر ٢٧٢١، ٠٤:١٢

 

هەنگاو: لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتی خەڵکی دیواندەرە کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (۳۰ی سَپتامبری ۲۰۲۱)، زانیار مورادی هاووڵاتی خەڵکی دیواندەرە دوای زیاتر لە سێ مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ۲۰۰ ملوێن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سولەیمان گوڵی هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

زانیار مورادی خەڵکی گوندی "کێلە کەوە"ی سەر بە دیواندەرەیە و ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی شاری سنە گوازرایەوە.

سولەیمان گوڵی خەڵکی گوندی "عەلی‌ئاوای یاپەڵ" ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی گەلاوێژ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتیە لە کاتی دەستبەسەرکرانیان لە مافی هەبوونی دیدار لەگەڵ بنەماڵە و هەروەها هەبوونی پارێزەر بێبەش کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە