ڕێگری ئیتلاعات لە ئازادیی پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی پاییزی بانە
هەنگاو: پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەری ڕابردووی شاری بانە، تا ئێستا ئازاد نەکراون و ئیدارەی ئیتلاعات ڕێگر
هەنگاو: پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەری ڕابردووی شاری بانە، تا ئێستا ئازاد نەکراون و ئیدارەی ئیتلاعات ڕێگرە لە ئازادکردنیان بە شێوەی کاتی.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووی شاری بانە، بە ناوەکانی ڕەفیق پزشکی تەمەن ٤٠ ساڵ، کەریم پزشکی، بێهزاد پزشکی تەمەن ٣٢ ساڵ، جەماڵ مروەتی تەمەن ٤٦ ساڵ و سەعید ڕەشیدی ٦٠تەمەن ساڵ دوای تێپەڕبوونی پێنج مانگ لە دەستبەسەرکرانیان هێشتا ئازاد نەکراون و لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراون.
ئەم پێنج هاووڵاتییە دوای سێ مانگ مانەوە لە ژێر لێپرسینە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات گوازرانەوە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە، بەڵام تا ئێستا بە هۆی زەختی ئیتلاعات نەبراونەتە دادگا و ئەم ناوەندە ئەمنییە ڕێگرە لە ئازادی کاتییان بە دانانی بارمتە.
ئەم پێنج هاووڵاتییە لەگەڵ ١٤ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بانە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کران و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازرانەوە. ١٤ کەسی دیکە ئازاد کراون و تەنیا ئەم پێنج کەسە بێ ئەوەی چارەنووسیان یەکلایی بکرێتەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراون.