دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرانەوە

دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی عەزیز قادرتاج و کەماڵ قۆیتاسی کە سەرەتای ئەم مانگە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەن

٢٩ جۆزەردان ٢٧٢٢، ٠٩:٥٥



هەنگاو: یەکشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی عەزیز قادرتاج و کەماڵ قۆیتاسی کە سەرەتای ئەم مانگە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرابوون، بە شێوەیەکی لەناکاو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرنەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردان و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزای بەندکرانەکەیان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازراونەتەوە.

عەزیز قادر تاج تەمەن ٤٤ ساڵ لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شنۆ کە لە قوتابخانەی بنەڕەتی گوندی نەرزیوێ وانەی دووتەوە، شەوی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیە دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازراوەتەوە. ناوبراو دواتر دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران و بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

کەمال قۆیتاسی خەڵکی گوندی چشمەگوڵ ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازرایەوە و دوای ٧٥ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ بە بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرا.


سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» دادگایی کران و کەماڵ قۆیتاسی سزای ٥ ساڵ بەندکران و عەزیز قادرتاج سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

عەزیز قادرتاج ڕۆژی ٥ی جۆزەردانی ئەمساڵ و کەماڵ قۆیتاسی ڕۆژی ٧ی جۆزەردان دوای بانگ کران بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی شنۆ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ کرابوون.




 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە