عەزیز قادرتاج مامۆستای قوتابخانەکانی شنۆ ڕەوانەی بەندیخانە کرا

عەزیز قادرتاج یەکێک لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری شنۆ ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای بانگ کران بۆ ناوەندی جێبەجێکرانی

٥ جۆزەردان ٢٧٢٢، ١٣:٢٠

 

هەنگاو: پێنجشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢

عەزیز قادرتاج یەکێک لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شاری شنۆ ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ دوای بانگ کران بۆ ناوەندی جێبەجێکرانی سزاکانی دادگای شۆڕشی شنۆ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٣ ساڵ بەندکران کە پێشتر بە سەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە عەزیز قادر تاج تەمەن ٤٤ ساڵ لە مامۆستایانی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شنۆ کە لە قوتابخانەی بنەڕەتی گوندی نەرزیوێ وانەی دووتەوە، شەوی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیە دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گوازراوەتەوە. ناوبراو دواتر دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران و بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

عەزیز قادرتاج مامۆستای خەڵکی شنۆ دواجار سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر " ڕەزایی" بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" سزای ٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

هەنگاو زانیویەتی کە هەرچەند ئەم مامۆستا کوردە ملکەچی بڕیاری دادوەر بووە، بەڵام بە هۆی دژایەتی ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سوپای شنۆ سزای بەندکرانەکەی کەم نەکراوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە عەزیز قادرتاج ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ جارێکی دیکەش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و دوای یەک ڕۆژ ئازاد کرابوو. ئەم مامۆستایەی فەرمانگەی پەروەردە و بارهێنانی شنۆ لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە