سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر ٥ چالاکی کورد لە مانگی ژوئەنی ٢٠٢٢ دا
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لقەکانی دادگاکانی شۆڕش و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان لانی کەم ٥ چالاکی سیا
هەنگاو: دووشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٢
هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لقەکانی دادگاکانی شۆڕش و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان لانی کەم ٥ چالاکی سیاسی و مەدەنی کوردیان بە بەندکران سزا داوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٢دا، لانی کەم ٥ چالاکی سیاسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دادگایی کراون و سزای ٣ ساڵ و ٢ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە چالاکێکی ژن و چالاکێکی مەدەنی و پەیڕەوی ئایینی یارسان ناو ئەو کەسانەدا کە سزایان بە سەردا سەپاوە.
زیاترین سزاکان کە ٣ حاڵەتە لەلایەن لقی دادگای شۆڕشی مەریوان بە بە سەر چالاکانی کورد سەپاوە.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: ٤ حاڵەت کە دەکاتە ٨٠٪ی کۆی حاڵەتەکان
چالاکی مەدەنی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢٠٪ی کۆی حاڵەتەکان
چالاکی مەزهەبی: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان
کرماشان: ١ حاڵەتت (١ چالاکی پیاو)
سنە: ٤ حاڵەت (١ چالاکی ژن و ٣ چالاکی پیاو)
ئورمیە: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
ئیلام: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
ئەو دادگایەی کە سزاکەی سەپاندووە
لقی دادگای شۆڕشی مەریوان: ٣ حاڵەت
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز: ١ حاڵەت
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەحنە: ١ حاڵەت
ناوی ئەو کەسانەی کە سزایان بە سەردا سەپاوە؛
١_ موسلیم قادرپوور خەڵکی مەریوان سزای ٣ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکران
٢_ فەردین ئەدوایی خەڵکی سەوڵاوا سزای ٦ مانگ بەندکران
٣_ ئەکرەم ئەدوایی خەڵکی سەوڵاوا سزای ٥ مانگ بەندکران
٤_ زوهرە دووستی خەڵکی سنە سزای ١ ساڵ بەندکران
٥_ خێروڵڵا حەقجوویان خەڵکی سەحنە سزای ١ ساڵ بەندکران