سەپاندنی سزای بەندکران بە سەر ٥ چالاکی کورد لە مانگی جولای ٢٠٢٢ دا
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لقەکانی دادگاکانی شۆڕش و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان لانی کەم ٥ چالاکی سیاسی و مەدەنی کوردیان.
هەنگاو: شەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لقەکانی دادگاکانی شۆڕش و تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارەکانی کوردستان لانی کەم ٥ چالاکی سیاسی و مەدەنی کوردیان بە بەندکران سزا داوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٢دا، لانی کەم ٥ چالاکی سیاسی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دادگایی کراون و سزای ٤ساڵ و ٣ مانگ بەندکران و هەروەها ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراویان بە سەردا سەپاوە.
زیاترین سزاکان کە ٢ حاڵەتە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەر چالاکانی کورد سەپاوە.
جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
چالاکی سیاسی: ٤ حاڵەت کە دەکاتە ٨٠٪ی کۆی حاڵەتەکان
چالاکی مەدەنی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢٠٪ی کۆی حاڵەتەکان
چالاکی مەزهەبی: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
جیاکردنەوە بەپێی پارێزگاکان
کرماشان: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
سنە: ٢ حاڵەت (٢ چالاکی پیاو)
ئورمیە: ٣ حاڵەت (٣ چالاکی پیاو)
ئیلام: هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە
ئەو دادگایەی کە سزاکەی سەپاندووە
لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە: ٢ حاڵەت
دادگای شۆڕشی بۆکان: ١ حاڵەت
دادگای شۆڕشی مەهاباد: ١ حاڵەت
دادگای شۆڕشی شنۆ: ١ حاڵەت
ناوی ئەو کەسانەی کە سزایان بە سەردا سەپاوە؛
١_ عادڵ مێهرنەوایی خەڵکی بۆکان سزای ٤ مانگ بەندکران
٢_ کاوە سولەیمان پوور خەڵکی مەهاباد سزای ٦ مانگ بەندکران
٣_ ڕێبوار عەبدوڵڵایی خەڵکی سنە سزای ٢ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو
٤_ فەردین مەولوودی خەڵکی سنە سزای ٥ مانگ بەندکران
٥_ سینا مینایی خەڵکی شنۆ سزای ٣ ساڵ بەندکران و ٣ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو