دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییک بە مەبەستی جێبەجێ‌کرانی حوکمەکەی و ئازادبوونی دووی دیکە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپاوە، مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەستبەسەر و هاوکات دوو هاووڵاتیی

٢٧ سەرماوەز ٢٧١٨، ٢٠:٥٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئورمیە کە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپاوە، مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەستبەسەر و هاوکات دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەوڵاوا ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، ڕؤژی یەکشەممە (۲۵ی سەرماوەزی ٢٧١٨/ ۱۶ی دێسامبری ٢٠١٨) ''مەتین خالیدی'' هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە پاش بانگهێشتکران بۆ بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای ''ئینقلاب''ی ئەو شارە، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە کراوە.

''مەتین خالیدی'' تەمەن ۲۵ ساڵ، کە بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەکاتی دەربڕینی ناڕەزایەتیی گشتی لە ئورمیە دەستبەسەر کرابوو، مانگی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە تۆمەتی ''کۆبوونەوە و هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی تاوانی ئەمنیەتی'' سزای ۶ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا، بەڵام ئەو سزایە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ یەک سال زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە ''فەردین ئەدوایی'' تەمەن ۲۴ ساڵ و ''ئەنسار ئەدوایی'' تەمەن ٢٧ ساڵ دوو لاوی خەڵکی سلێن سەربە شارستانی سەوڵاوا کە ڕۆژی یەکشەممە (۲۵ی سەرماوەز ٢٧١٨/ ۱۶ی دێسامبری ٢٠١٨) پاش بانگهێشتکردن لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە